چالاکی
چاوپێكەوتنێك لەگەڵ نووسەرو و ڕۆمانووس گەلاوێژخان
چاوپێكەوتنێك لەگەڵ نووسەرو و ڕۆمانووس گەلاوێژخان
هێمن كاكەیی

بەمەبەستی بەسەركردنەوەو ڕێز لێنان لە بەرهەمی ئەدەبی  و ڕۆشنبیریەكانی كەخاوەنی زیاتر لە 17 كتێبی ئەدەبیە لە ڕۆمان و چیرۆك و ئەدەبی منداڵان، بەشێك لە ئەكادیمیانی سكۆڵی زمان، چەپكە گوڵی ڕیز وەفایان پێشكەش بە گەلاوێژخان كرد.
لە و دیدارەدا هەر یەكە لە پڕۆفیسۆر دكتۆر زاهیر لە تیف كەریم و پڕۆفیسۆردكتۆرە نیان نەوشیروان مەستی و مامۆستاو ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا، وێڕای بەسەركردنەوەی ئەم نووسەرو ڕۆمانووسە كە هەتائێستا ئەكادیمیان وەك پێویست بایەخیان بەكارو بەرهەمەكانی نەداوە، لە لایەكی تریشەوە لە دیالۆگێكی ئەدەبی و ڕووناكبیری گفتوگۆیەكی ڕاستەو خۆكرا لەسەر بە شێك لە بەرهەمەكانی و كتێبە چاپكراوەكانی.
هەروەك باس لەوەش كرا چۆن ناساندنی نووسەر بەدەوروبەری ئەدەبیاتی كوردی  لە ڕێگای ئەدەبی بەراوردكاریەوە.
گەلاوێژحان وێڕای پیشاندانی خۆشحاڵی خۆی بەم دانیشتنە ئەدەبی و ڕشنبیریانە باس لەڕەوشی زمان و كلتورو فەرهەنگی كوردی كراو هەروەك دەزگاكانی ڕاگەیاندنیشیان بە بەرپرس زانی لە پاراستنی زمان و دەولەَمەندكردنی.
لە كۆتایشدا هەریەكە لە پڕۆفیسۆر دكتۆر زاهیر و پڕۆفیسۆر نایان مەستی ئامادەیی خۆیان نیشان دا بەوەی چەند لێكۆڵینەوەیەك  بەزمانی كوردی و عەرەبی ، لەسەر بەشێك لە بەرهەمەكانی نووسەرو ڕۆمانووس گەلاوێژخان بنوسن.
شایەنی باسە، دیدارەكە ڕۆژی 15\6\2016 بە ڕێوەچوو.