دەربارە ‌
                     ناساندنێك:         
پێگە ئەلیكترۆنییە گشتی وتایبەتییەكان ,بەتایبەتی ئەوانەی بەدوای كلتوور وئەدەب وزانست وڕۆشنبیری ومەعریفەتدا دەگەڕێن وبۆ ئەو مەبەستەش دامەزراون,ڕۆڵێكی بەرچاوی بازنە پەیوەندی وگەیاندنی وگواستنەوەییەكان دەبینن.لەبەامبەریشدا تاكە هەستیارەكانیش,لەڕێگەی ئەم پێگانەوە, خولیای گەڕاندنیانە بەنێو زانیارییە پێویست ودەگمەنەكان بەوپێیەی پێشتر ئەو زانیاریانە وەك پێویست لەبەردەستدا نەبوون.یان ئامرازە گەیاندنییەكان لەئاست پێویست نەبوون بابەتەكانی بەقەتیسماوی ماونەتەوە.
ئەمڕۆكە بەهۆی كاریگەرییە تەكنەڵۆژی وئەڵكترۆنییەكانەوە جیهان تەواو بچووك بۆتەوە وتاكەكان بەخێراترین ڕێگە دەتوانن زانیارییەكانیان دەست بكەوێت بەبێ ئەوەی قورساییەكی دارایی بكەوێتە ئەستۆیان.بەشێك لەو پێگە وتۆڕانە دەچنە نێو خانەی پسپۆری وورد وتایبەتەوە.بۆ نموونەی پێگەی "گەلاوێژ", كەڕەنگدانەوەی بەرهەمەكانی گەلاوێژە وبریتیە لەبیست وهەشت بەرهەم كەخۆیان لەچیرۆك وكورتە چیرۆك وڕۆمان ونۆڤلێت وئەدەبی منداڵان وژیاننامەی تایبەت دەبینێتەوە,بەشێوەیەكی گشتی جەخت لەسەر بونیادە ئەدەبی وڕۆشنبیری وفیكری ومەعریفییەكانی كۆمەڵگای كوردی دەكات.بۆیە ئەم پێگەیە دەرگای واڵایە لەبەردەم نووسەران وئەدیبان وتۆێژەرانی ناوەوە ودەرەوەی ووڵات تا لەنزیكەوە ئاشنایەتیان لەگەڵ ئەم بەرهەمانەدا هەبێت ولەهەمان كاتیشدا خوێندنەوە ولێكۆڵینەوەی لەسەر بكەن.لەلایەكی تریشەوە خوێنەری كورد دەتوانن سەرجەم تێبینی وسەرنجەكانیان ڕاستەوخۆ بنێرن بۆ ئەم پێگەیە ئەویش بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر یان وەڵامی پێویست.ئەمەش دوای ئەوە دێت كەبەرهەمەكان بەتەواوی تۆمار دەكرێن ودادەبەزێنە نێو لاپەڕەكانی پێگەكەوە.لێرەدا وبەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاتری پێگەكە,ئەم پێگەیە دەتوانێت سوود لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش ببینێت بەنموونەی فەیس بووك وتویتەر وئینستاگرام.جگە لەمانەش پێگەكە,بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ,  بەم كارانەی خوارەوەش هەڵدەستێت:
- دروست كردنی پردێكی ڕۆشنبیری وئەدەبی وفیكری لەنێوان هزر وهۆش وبیركردنەوەی خاوەن بەرهەم وئەوانی بەرامبەری نووسەر وئەدیب وتوێژەر.
- دەوڵەمەندكردنی بەرهەمەكانی گەلاوێژ لەڕێگەی توێژینەوە وئارگیومێنتەكانی بەشداربووانەوە.
- گەیاندنی زانیارییەكان بۆ سەرجەم چین وتوێژەكان بەجیاوازی فیكر وئایدیا.
- كۆكردنەوەی تاكەكان لەنێو بازنەیەكی گوتاری ئەدەبی وڕوشنبیری وفیكری ومەعریفی كوردیدا بەوپێیەی بەرهەمەكانی گەلاوێژ بەشێكن لەو گوتارە.
- نزیكردنەوەی جێگەكان لەدەوری ئەو گوتارە كەپێدەنێتە پڕۆسەیەكی گشتگیری بۆ تاكی كورد بەجیاوازی جێگە ودیالێكتە زمانییەكانیەكانەوە.
- فراوانكردنی ڕووبەرە ڕۆشنبیری ومەعریفی وفیكرییەكانی خاوەن بەرهەم كەپێشتر وەك پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.