چالاکی
دایك وكوڕ-ی گەلاوێژ –لێكۆڵینەوەیەكی سیمۆلۆژیایی
 لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی نوێی هەر دوو ئەكادیمی وڕەخنەگر،پ.د.زاهیر لەتیف كەریم وپ.د.نیان نەوشیروان مەستی.

هەردوو ئەكادیمی وڕەخنەگرپ.د.زاهیر لەتیف كەریم وپ.د.نیان نەوشیروان مەستی لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی نوێیان ئامادەیە بۆ بڵاوبونەوە بەنێوی"دركاندنە جێگەییەكان لەڕۆمانی "دایك وكوڕ"ی گەلاوێژ –لێكۆڵینەوەیەكی سیمۆلۆژیایی-".لەم لێكۆلینەوەیەدا گرنگی دراوە بەجێگە وەك كارێكتەرێكی سەرەكی ڕۆمانەكە.لێكۆلینەوەكەش دابەش بووە بەسەر پێنج تەوەری جێگەییدا وەكجێگە بەش بەشی ودیمەنی وگشتگیری وڕەهەندە ناوەڕۆكییەكان بەنموونەی جێگە وپرسیاری شوناس وجێگە ومەسەلەی تاك ومرۆڤ .هەروەها جێگە وڕەهەندە شێوەكارییەكان بەنموونەی جێگە وهەڵسوكەوتە سروشتییەكان وجێگەو هەڵسوكەوتە فیكرییەكان.جگە لەمانەشلەتەوەرێكی تردا باس لەجێگە وكارنامە دەرەكی وناوەكییەكان كراوە.

هێمن كاكەیی