لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مێكی تری گه‌لاوێژ

هه‌ردوو ره‌خنه‌گرو ئه‌كادیمی،پ.د.زاهیر له‌تیف كه‌ریم‌و پ.د.نیان نه‌وشیروان مه‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی زانستی نوێیان ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه.
ناونیشانی لێكۆڵینه‌وه‌كه بریتییه له»فیلادیمێر پرۆپ‌و سیمۆڵۆژیای كه‌سێتی-نوڤلێتی «كاره‌كه‌ر»ی گه‌لاوێژ وه‌ك نموونه-. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و حه‌وت بازنه كردارییه كه‌سێتییه ده‌كاته‌وه كه پرۆپ له‌مۆرفۆڵۆژیای حیكایه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێكردووه وه‌ك بازنه‌ی كاری شه‌ڕه‌نگێزی‌و بازنه‌ی كاری به‌خشنده‌یی‌و بازنه‌ی كاری یاریده‌ده‌ری‌و بازنه‌ی كاری ده‌سه‌ڵاتی‌و بازنه‌ی كاری شازاده‌یی (كه‌سێتی په‌سه‌ندكراو)و بازنه‌ی كاری پاڵه‌وانی‌و بازنه‌ی كاری پاڵه‌وانی ساخته‌یی.
|