بەرهەمەکانی (کتێبەکانی)



ناوی كتێب: له‌سه‌ر باڵی سیمرخ
دیزاینی به‌رگ: مه‌حمود خۆشناو
تایپ و مۆنتاژ: له‌یلا سابیر
چاپخانه‌: شڤان
تیراژ: 1000 دانه‌
ساڵ: 2004 – سلێمانی

خوێنه‌رانی به‌ڕێز وا له‌سه‌ر باڵی سیمرختان ده‌خه‌مه‌ به‌رده‌ست، كه‌ باس له‌ رووداوی چوونه‌ كۆنفرانسێك ده‌كات، به‌ڕاستی وه‌كو ئه‌ڵێن زۆری ئه‌و كۆنفرانسانه‌ی ئه‌گیرێن و خه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌ داوان و سنگ ده‌رپه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆی ده‌چن كه‌ گوایه‌ ناودارو هه‌ڵبژارده‌ن بۆیه‌ بانگكراون بۆ كۆنفرانس، كه‌چی له‌ڕاستیدا به‌شی زۆری ئه‌و كۆنفرانسانه‌ (ناوی گه‌وره‌و دێی وێرانن) و زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆی ئه‌چن وه‌ك پاڵه‌وانه‌كانی له‌سه‌ر باڵی سیمرخیان لێ به‌سه‌ردێت.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز لێم ببورن كه‌ كتێبه‌كه‌م دیسان به‌ كوردی په‌تی نووسیوه‌، ئه‌و كه‌لیمه‌و وشه‌ تازه‌ سه‌یرانه‌م تێنه‌خستووه‌ چونكه‌ من لێیان تێناگه‌م و حه‌زیشیان لێناكه‌م، بۆیه‌ داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م.

گه‌لاوێژ
20-4-2004
 


داگرتنی کتێب