چالاکی
ئە دە بیاتی گە لاوێژخان لە زانكۆی سلێمانی

لەمیانەی چالاكییەكانی بەشی زمانی عەرەبی،كۆلێژی زمان –زانكۆی سلێمانی -،هەردوو ئەكادیمی وڕەخنەگر پ.د.زاهیر لەتیف كەریم وپ.د.نیان نەوشیروان فوئاد مەستی،سیمنارێكی زانستیان بەزمانی عەرەبی،لەهۆڵی سیمنار _بەشی زمانی عەرەبی_ڕۆژی دوو شەممە،ئەنجامدا بەنێوی" جدلیە اڵانا واڵاخر فی قصە" كنە اته خان "للقاصە والروائیە گلاوێز". لەسەر چیرۆكی" بووكی ئاتەخان "( كنە اته خان )ی گەلاوێژ پێشكەش كرد.
لەم سیمینارەدا، كەژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستایان ئامادەی بوون،هەردوو ئەكادیمی جەختیان لەسەر سیمۆڵۆژیا گێڕانەوەرییەكانی گریماس وقوتابخانەی پاریسی سیمۆڵۆژیایی كرد بەتایبەتی لەڕوانگەی دوالیزمەی "من " و "ئەو ".دواتر باس لەگریمانە ودایەڵۆگ وململانێكانی هەردوو جەمسەر " من " و"ئەو " كرا بەوپێیەی ئەم دوو جەمسەرە پێكهاتەیەكی سەرەكی چیرۆك وڕۆمانەكانە بەنموونەی چیرۆكەكەی گەلاوێژ بەنێوی "بووكی ئاتەخان".لێرەدا گەرچی ئەم دوو جەمسەرە،لەسەرەتادا، وادەردەكەوێت كەهەمیشە لەدژایەتی یەكتردا بن بەڵام لەڕێگەی ناوەڕۆكی ئەم سیمنارەوە گەیشتینە ئەو باوەڕەی كەپەیوەندییەكان هەمیشە بەدژایەتی كۆتاییان نایەت وبەڵكو لەهەمان كاتیشدا پەیوەندی ویەكگرتنەوەكان لەنێوان ئەو دوو جەمسەرەدا بوونیان هەیە.هەر لەبەر ئەمەش بوو كەهەردوو ئەكادیمی ناوەڕۆكی سیمینارەكەیان دابەش كرد بەسەر ئەم تەوەرانەی لای خوارەوە:
تەوەری یەكەم / كرداری ڕۆشتن.مەبەست لەم كردارە ڕۆشتنی پاڵەوانی سەرەكی "حەسەن" لەسلێمانیە وە بۆ بەریتانیا بەمەبەستی تەواوكردنی خوێندنی باڵا.لەم ڕۆشتنەدا ئاماژە بەم دۆخانەی خوارەوە كرا:
أ – دۆخی جوودابوونەوە.واتە بەهۆی ڕۆشتنەكە جۆرێك لەدابڕان وجوودابوونەوە دروست دەبێت.
ب _ دۆخی پەیوەندی.واتە لەبەریتانیا وبەهۆی هاوسەرگیری حەسەن بەئافرەتێكی ئینگلیزی.
ج – دۆخی یەكگرتنە شارستانییەكان.واتە هاوسەرگیرییەكە دەرئەنجامی بیركردنەوە وجووتبونی نەتەوە جیاوازەكانە كەئەم كردارە دەچێتە نێو بواری بەشارستانیبوونی تاكەكان.
د – دۆخی ڕەتكردنەوە وقایلبوون.ئەمەش دەرئەنجامی كەس وكاری حەسەن ڕوودەدا كەلەسەرەتادا وەك پێویست حەزیان بەهاوسەرگیرییەكە نەدەكرد.بەڵام دواتر قایلبوون بەم هاوسەرگیرییە.
تەوەری دوهەم / كرداری گەڕانەوە.واتە گەڕانەوەی حەسەن لەبەریتانیا لەگەڵ خێزان ومنداڵێكیان دوای بەدەستهێنانی بروانامەی باڵا.بۆ ئەمەش هەردوو ئەكادیمی جەختیان لەسەر چەند دۆخێك كرد وەك:
- دۆخی چاوەڕوانی وچاودێریكردن.
- دۆخی گەیشتن وگەڕانەوە بۆ نیشتمان.
- دۆخی جیاوازییە ڕۆشنبیرییەكان.
-تەوەری سێهەم / كرداری ئاشكراكردن.بۆ ئەمەشیان،هەردوو ڕەخنەگر ئاماژەیان بەچەند دۆخێكی تر كرد وەك:
- دۆخی نزیكبوونەوە.
- دۆخی نامۆیی.
- دۆخی ڕەتكردنەوە وبەرەنگاری. 
شایەنی ئاماژە پێكردنە: هەردوو ئە كادیمی و ڕەخنە گر، پ.د.زاهیر لە تیف كەریم و پ. د. نیان نەوشیروان فواد مەستی، زۆرترین ئەدیبان و شاعیران و نووسەرانی كوردیان بە كایەی ڕۆشبیری عە رەبیان ناساندوە لە ڕێگای توێژینەوەو لێكۆڵینەوەكانیانەوە هەر لە چوارچێوەدە و بە تێۆری ئەدەبی بەروردكاری لە بەرنامەیاندایە هەر یەكە لە لە تیف هەڵمەت و شێركۆبێكەس و گۆران و پیرەمێردو شێخ مەحمودی حەفید و هەردی و حە مەسالح دیلان لەم ساڵی كاركردنیاندا لە چوارچێوەی سیمناراتی زانستی ئەكادیمیدا پێشكەش بكةن و سیمینارەكەش ڕۆژی 11/ 12 /2017،بە ڕێوەچوو.