چالاکی
72 ساڵ لەخزمەتی رووناکبیریی سلێمانیدا ‌ ‌
72 ساڵ لەخزمەتی رووناکبیریی سلێمانیدا ‌ ‌

سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی‌ 13/10/2016 به‌ئاماده‌بوونی‌ خاتوو گه‌لاوێژو ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو رۆشنبیرو كه‌سایه‌تی‌ كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی یادی 72 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كرده‌وه‌. یاده‌كه‌ له‌هه‌مان رۆژی ساڵی 1944 دامه‌زراندنی‌ ئه‌م كتێبخانه‌دایه‌ كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌‌و پێشنیازی پێره‌مێری زانا‌و شاعیر له‌شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌م یاده‌ش كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی دوو مه‌راسیمی رێكخست.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئالان ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی وتی: له‌م یاده‌دا به‌هه‌وڵ‌وكۆششی خۆمان‌و خوێندكارێكی زانكۆی گه‌رمیان پڕۆژه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كتێبخانه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین‌و ده‌یخه‌ینه‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ كتێبخانه‌كه‌مان‌و سلێمانی, هه‌روه‌ها مه‌راسیمی‌ دووه‌میش كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌یه‌كی كتێبه‌ بۆ ده‌زگا‌و ناوه‌نده‌كانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی كه‌ هه‌تا رۆژی‌  20/10 به‌داشكاندنی گه‌وره‌وه‌ ده‌خایه‌نێت.