چالاکی
لێكۆلینەوەیەكی زانستی نوێ لەسەر بەرهەمێكی تری گەلاوێژ
هەردوو ڕەخنەگر وئەكادیمی،پ.د.زاهیر لەتیف كەریم و پ.د.نیان نەوشیروان مەستی لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی زانستی نوێیان ئامادەیە بۆ بڵاوكردنەوە.ناونیشانی لێكۆڵینەوەكە بریتیە لە"فیلادیمێر پرۆپ وسیمۆڵۆژیای كەسێتی-نوڤلێتی "كارەكەر"ی گەلاوێژ وەك نموونە-.ئەم لێكۆڵینەوەیە جەخت لەسەر ئەو حەوت بازنە كردارییە كەسێتییە دەكات كەپرۆپ لەمۆرفۆڵۆژیای حیكایەتەكەیدا ئاماژەی پێكردووە وەك بازنەی كاری شەڕەنگێزی وبازنەی كاری بەخشندەیی وبازنەی كاری یاریدەدەری وبازنەی كاری دەسەڵاتی وبازنەی كاری شازادەیی (كەسێتی پەسەندكراو) وبازنەی كاری پاڵەوانی وبازنەی كاری پاڵەوانی ساختەیی.