له ساڵیادی كۆچی دوایی ئه‌دیب و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس و پارێزه‌رو سیاسه‌تمه‌دار مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دا،ستافی وێب سایتی galawezh.com، سه‌ردانی گۆڕی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دیان كرد.
پ.د. زاهیر له‌تیف كه ریم و پ.د.نیان نه‌وشیروان فواد مه‌ستی و مامۆستا ژینۆ عه‌بدولڵا، له ستافی وێب سایتی galawezh.com، وێڕای دانانی چه‌پكه گوڵی ڕێز‌و وه‌فاو خوشه‌ویستی و خوێندنی سوره‌تی فاتحه، له‌په‌ڕاوی یادگارییه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌دا، ئاماژه‌یان به‌ڕۆڵی كاریگه‌رو بنیاتنانی مامۆستاكرد له‌كایه‌ی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانی و سیاسی مامۆستابرایم ئه‌حمه‌دا.
سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیاتی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د، پ.د. زاهیر له تی‌ف كه‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مه به‌ستمان له‌سه‌ردانیكردنی گڵكۆی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د له‌لایه‌كه‌وه وه‌ك وه‌فایه‌ك.له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د كه‌سێكی سروشتی نه‌بوو وله‌ناوه‌ڕۆكدا پڕه له‌زانیارییه جۆراوجۆره‌كان به‌تایبه‌تی سیاسی وفیكری وڕۆشنبیری وئه‌ده‌بی كه‌ئه‌مانه‌ش ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵدان وتێكۆشان وهه‌ڵوێسته وفیداكاری وئه‌زموونێكی زۆری گه‌ڕانه خۆڕسكی وئایدیۆڵۆژییه‌كان له‌دایك بوون.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه مامۆستا كه‌سێكی نه‌مره ونه‌مره‌كانیش هه‌ڵگری په‌یامه نموونه‌ییه‌كانن كه‌ده‌وره دراوه به‌به‌ها زاڵه جوانه‌كان وه‌ك خۆشه‌ویستی بۆ خاك ونیشتمان ونه‌ته‌وه وئازادی وسه‌ربه‌ستی وبڵاوبوونه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری ویه‌كسانی وبرایه‌تی.سیاقه مێژووی وده‌قییه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌ن .بۆ نموونه له‌زه‌مه‌نی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ده‌بیات وبۆچوونه فیكری وسیاسییه‌كانی مامۆستا برایم دا تێكڕای خه‌ڵكی نوقمی نه‌فامی ونه‌خوێنده‌واری بوون.له‌و زه‌مه‌نه‌دا مامۆستا له‌بری ئه‌وه‌ی ژیان وبژێوی خۆی مسۆگه‌ر بكات وببێته خاوه‌ن كۆشك وته‌لار به‌ڵام بیری له‌دامه‌زراندنی گۆڤار وحیزب ونوسینی ڕۆمان وچیرۆك وده‌قه شیعرییه‌كان كرده‌وه. یان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌شاردا بژی و وه‌ك كه‌سێكی ئۆرۆستكرات مامه‌ڵه بكات ئه‌وا زیندان وشاخ وئه‌شكه‌وت ومه‌نفا وكۆت وزنجیر وئه‌شكه‌نجه‌ی هه‌ڵبژارد.
پ.د. نیان نه‌وشیروان مه‌ستیش ڕوونیكرده‌وه، گه‌ر خوێنه‌ری كوردی بیه‌وێت به‌دوای گوتار وشوناسی كوردیدا بگه‌ڕێت ئه‌وا به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د نزیكترین سه‌رچاوه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانی بریتیه له‌كۆمه‌ڵێك ڕژێمی ڕۆشنبیری وفیكری وئه‌ده‌بی وسیاسی كه‌ده‌شێت ئه‌ده‌بیات وسیاسه‌تی هاوچه‌رخ ته‌واو سوودی لێ ببینێت،به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان بێت.دیاره فره ڕه‌هه‌نده مه‌عریفییه‌كان فاكته‌رێكی هه‌ره به‌هێزی گوتار وشوناسه‌كه‌یه كه‌بۆ هه‌ر ڕه‌هه‌ندێك كه‌سێتییه‌كی دیاریكراو.له‌هه‌موو ئه‌مانه‌دا بوێری وبابه‌تیبوون وهه‌ڵوێسته وڕاڤه‌ركردنی بۆ زانیارییه‌كان خه‌سڵه‌تێكی هه‌ره دیاری مامۆستا بوو.جێگه‌ی خۆیه‌تی كه‌بڵێن مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د پێشه‌نگ وقوتابخانه‌یه‌كی مه‌عریفی بوو بۆ تێكڕای كورد كه‌پێویسته ئه‌م تێكڕایه شانازی پێوه بكات هه‌روه‌ك چۆن گه‌لانی جیهان شانازی به‌كه‌ڵه نووسه‌ر وبیرمه‌ند وشاعیره‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن و وه‌ك سیمبوڵێكی نه‌ته‌وه‌یی وڕۆِشنبیری وئه‌ده‌بی سه‌یر ده‌كرێن.هه‌زار سڵاو له‌ڕۆحیانه‌تی ئه‌م بیرمه‌نده .
هاوكات پ.د. زاهیر له تییف كه‌ریم، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پڕۆژه‌ی داهاتووی نووسینی كاركردنه له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌كادیمی به نوێترین میتۆدی لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی رۆمانی ژانی گه‌ل.